AM:10:58:09/01/2026
48 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس رایگەیاند بەهۆی هەڵەی تاکەکەسیەوە بە
قادسیە دۆڕاون و دەبێت بەرامبەر هیلال بگەڕێینەوە سەر بردنەوەکان.
خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی هیلال دوای
شکستەکەیان بەرامبەر قادسیە لە خولی سعودیە رایگەیاند، هیچ پوختەیەکی دوور و درێژ لەسەر
یارییەکە بوونی نییە تەنها ئەوە نەبێت نەسر دۆڕا.
خیسۆس دەڵێت، لە تایمی دووەمدا خۆمان
دیاریمان پێشکەشی یاریزانانی قادسیە دەکرد، ئێمە بەهۆی هەڵەی تاکەکەسی خۆمانەوە دۆڕاین
پێویستە لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر هیلال زۆر باشبین و بگەڕێینەوە سەر رێچکەی
بردنەوەکان.
دەشڵێت، ئامادەنەبوونی محەمەد سیماکان کاریگەری
زۆری هەبوو بەڵام گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان زۆر نزیکبووەتەوە، هیوادارم لە یاریی
داهاتوودا بەشداری بکات.
دوپاتیکردەوە کە پشتگیری تەواوی ویسلی
دەکەن و متمانەی تەواویان پێیەتی، شتێکی سەیر نییە یانە ئەوروپییەکان گرنگی بە
گواستنەوەی دەدەن چونکە یاریزانێکە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە، دەبێت هاوسەنگی
دەروونی لەناو یانەکەیاندا دروست بکەنەوە، کارکردن دوای بردنەوە ئاسانترە لە دوای
دۆڕان، بارودۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە و ئێستا هیلال چوار خاڵ لەپێش ئەوانە
لەبەرئەوە دەبێت هەموو یارییەک بە وریاییەوە یاریی بکەن.
خ . ک