AM:10:18:09/01/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی بە ڤینیسیۆسی وتوە پێرێز
دەرتدەکات و دەتفرۆشێت، یاریزانە بەرازیلیەکەش وەڵامی دایەوە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی دێربی نێوان ریاڵ
مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، گفتوگۆی
توند لە نێوان دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی
شاهانە رویداوە.
رۆژنامەی ئاس دوای یارییەکە بە پشتبەستن
بە کامێراکان قسەکانی نێوان ئەو دووانەی بڵاوکردەوە، سیمیۆنی بە ڤینیسیۆسی وتوە کە
فلۆرینتینۆ پێرێز دەرت دەکات و دەتفرۆشێ، لەبیرت بێ دەرتدەکات و بیرت بێ چیت
پێدەڵێم.
لە کاتی دانیشناندنی ڤینیسۆس و گۆڕانکاری
پێکردنی بۆ ئاردا گولەر، سیمیۆنی بە ڤینیسیۆسی وتوە گوێ بگرە بزانە هاندەران چۆن ناڕازین
لێت، لەو کاتەشدا ڤینیسیۆس بە توڕەییەوە وەڵامی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەی داوەتەوە.
دوای تەواوبوونی یارییەکە، ڤینیسیۆس لە
ئەژماری خۆی وەڵامی سیمیۆنی داوەتەوە و نوسیویەتی، سیمیۆنی یارییەکی تری دۆڕاند کە
مەبەستی ئەوە بووە ئەو راهێنەرە بەردەوام یارییە گرنگەکان بە ریاڵ مەدرید
دەدۆڕێنێت.
تەنانەت دانی سیبایۆسی یاریزانی ریاڵ
مەدرید لە لێدوانێکدا وەڵامی سیمیۆنی داوەتەوە و دەڵێت، هێشتا سیمیۆنی دوو
شکستەکەی یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی لەبیر نەکردووە و ئازاردەچێژێت پێوەی.
خ . ک