AM:09:05:09/01/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە کلاسیکۆ دەرفەتی زۆر
باشە بۆیان تا بردنەوە بەدەستبهێنن و سیمیۆنیش باسی لە کێشەکەی نێوان خۆی و
ڤینیسیۆس کرد.
دوای یاریی دێربی نێوانیان لە جامی سوپەری
ئیسپانیا، راهێنەرانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید باسیان لە روداوەکانی ناو
یارییەکە کرد و چابی ئەلۆنسۆ رایگەیاند، پێویست خۆیان بۆ یاریی یەکشەممە بەرامبەر
بەرشەلۆنە ئامادەبکەن چونکە دەرفەتێکی زۆرباشە بۆیان و بەپەرۆشن بۆ ئەو جۆرە
یارییانە.
ئەلۆنسۆ وتی، بە دڵنیاییەوە یارییەکەمان
بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید قورس بوو، تۆمارکردنی گۆڵ لە سەرەتای یارییەکەوە کاری
ئێمەی باشترکرد و دواتر ناچاربووین بەرگری بکەین، دەزانین چۆن رکابەری بکەین
بەتایبەت لەسەر نازناوەکان.
وتیشی، هەڵسوکەوتی دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری
ئەتلەتیکۆم بەدڵ نەبوو بەتایبەت کاتێک گوێم لەو قسانە گرت کە بە ڤینیسیۆسی وتوە،
پێویستە لە یاریگادا رێزی یانەی بەرامبەرت بگریت.
دوپاتیشیکردەوە، کیلیان مباپێ بە باشی
راهێنانی ئەنجامداوە و کێشەی نەبووە، گەشتی وڵاتی سعودیە دەکات بەمەبەستی
بەشداریکردن لە یاریی کۆتایی، ڤالڤێردیش یارییەکی نایابی ئەنجامدا و زۆر پێویستە
بۆ پێکهاتەکەمان.
لە بەرامبەردا سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ
مەدرید رایگەیاند، بەو شێوەیە یارییان کردووە کە ویستویانە و هیوایان بۆ خواستووە،
هەلی گۆڵ تۆمارکردنمان دروستکرد بەڵام گۆڵپارێزی بەرامبەر ئاستێکی نایابی هەبوو.
سیمیۆنی دەڵێت، لە تایمی دووەمدا زۆر باش
بووین بەڵام یانەی بەرامبەر بە شێوازی هێرشی پێچەوانە گۆڵی دووەمیان کرد،
پیرۆزباییان لێدەکەین و بە هیچ شێوەیەکیش گلەییم لە ئاستی یاریزانەکانم نییە.
لەسەر کێشەکانی لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر،
سیمیۆنی دوپاتیکردووە کە بە درێژایی ژیانی هەرچییەک لە یاریگادا رویدابێت پێویستە
هەر لە یاریگادا بمێنێتەوە، رێزی زۆرم بۆ کارڤاخاڵ و یاریزانانی ریاڵ مەدرید هەیە.
خ . ک