خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ بە بێ گۆڵ یەکسانبوون

AM:12:59:09/01/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ لە یارییەکی بەهێزدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون. 
لە یاریی لوتکەی هەفتەی 21ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵ بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئارسناڵ باشتر بینران بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
دوای ئەو ئەنجامە، ئارسناڵ 49 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، لیڤەرپوڵ بە 35 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
خ . ک