لە خولی ئیتاڵیا میلان دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر جەنەوا لەدەستدا

AM:12:51:09/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ جەنەوا بە گۆڵێک.
لە هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی جەنەوای کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 28 لۆرینزۆ کۆلۆمبۆ گۆڵێکی بۆ جەنەوا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی میلان هەوڵێکی زۆریاندا بۆ گۆڵ تۆمارکردن تا لە خولەکی 92 رافاێل لیاو ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لە خولەکی 99 ستانسیۆ لێدانێکی سزای بۆ جەنەوا لەدەستدا و یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات. 
لە یارییەکی تری هەمان هەفتە، هەردوو یانەی کریمۆنێسی و کالیاری رووبەڕووی یەکبونەوە و بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
بەو ئەنجامانە، میلان بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، جەنەوا 16 خاڵی هەیە و لە پلەی 17 دەبینرێت.
خ . ک