پاریس لە مارسیلیای بردەوە و نازناوی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا

PM:11:44:08/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی سوپەری فەرەنسا پاریس بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە مارسیلیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە جامی سوپەری فەرەنسا، هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مارسیلیا رووبەڕووی یەکبونەوە.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس کۆتاییهات، گۆڵەکەش عوسمان دێمبلی لە خولەکی 13 تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 76 و 87 پاچۆ بە هەڵە لە خۆیان و گرینوود دوو گۆڵیان بۆ مارسیلیا تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 95 گۆنچالۆ رامۆس ئەنجامەکەی بۆ پاریس یەکسانکردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات، دواتر پاریس بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان یارییەکەی بردەوە و بۆ 14یەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

خ . ک