PM:07:52:08/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە هیلال بە سێ گۆڵی
بێبەرامبەر لە حەزمی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی سعودیە،
یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی حەزمی کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە
سوودی هیلال کۆتاییهات، گۆڵەکەش میلینکۆڤیچ ساڤیچ لە خولەکی 29 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 90
رۆبن نیڤێز و داروین نونێز دوو گۆڵی تریان بۆ هیلال تۆمارکرد و سەرەنجام
یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامە، یانەی هیلال بە
کۆکردنەوەی 35 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد، حەزم 13 خاڵی هەیە و
لە پلەی 11دایە.
خ . ک