AM:09:38:03/01/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بردنەوەی
بەسەر دوبەی بەدەستهێنا و باسکۆنیا بە فەنارباخچە دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری دوبەی بی سی کرد.
یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە سەرەتای
یارییەکەوە بە ئاستێکی نایابەوە دەستیانپێکرد و لە سێ تایمی یەکەمدا بە جیاوازیەکی
زۆر پێشکەوتن.
دواتر یاریزانانی دوبەی هەوڵی پێچەوانە
کردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە جیاوازی
14 خاڵ و لە بە ئەنجامی 107 بە 93 خاڵ لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی فەنارباخچەی
تورکی رووبەڕووی باسکۆنیای ئیسپانی بووەوە و بە ئەنجامی 108 بە 93 خاڵ بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا، ماکابی تێل ئەبیب بە بایرن میونشن دۆڕا.
دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی فەنارباخچە
چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی و ریاڵ مەدریدیش لە پلەی هەشتەمدا دەبینرێت، بایرن
میونشنیش لە پلەی بیستەم و کۆتایی ریزبەندیدایە.
خ . ک