PM:01:10:31/12/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەجیاوازی 16
خاڵ بە مۆناکۆ دۆڕا و لیۆن لە پاریسی بردەوە.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کرد.
لە تایمەکانی یەکەم و دووەمدا، یاریزانانی
مۆناکۆ بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و بە جیاوازی 17 خاڵ پێشکەوتن.
دواتر لە تایمەکانی سێیەم و چوارەمدا،
بەرشەلۆنەییەکان هەوڵی پێچەوانە کردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون،
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 90 بە 74 خاڵ لە سوودی مۆناکۆ کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی لیۆنی
فەرەنسی رووبەڕووی پاریسی هاونیشتمانی بووەوە و بە جیاوازی پێنج خاڵ بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا، کۆسارکاس بە ڤالانسیا دۆڕا.
دوای ئەو ئەنجامانە، مۆناکۆ چووە پلەی
سێیەمی ریزبەندی و بەرشەلۆنە دابەزی بۆ پلەی پێنجەم، پاریس و لیۆن لە پلەکانی 15 و
18ی ریزبەندی دەبینرێن.
خ . ک