AM:10:48:20/12/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بردنەوەی
بەسەر باسکۆنیا بەدەستهێنا و بایرن میونشن بە مۆناکۆ دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری باسکۆنیای هاونیشتمانی کرد.
یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی
لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانە بەخۆوە بینی و لە چوار تایمی یاساییدا هەردوولا
بە 97 خاڵ یەکسانبوون.
دوتار لە تایمی زیادکراودا، یاریزانانی
بەرشەلۆنە باشتر بینران و سەرەنجام تانیان یارییەکە بە جیاوازی 10 خاڵ و بە
ئەنجامی 134 بە 124 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی مۆناکۆی
فەرەنسی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووەوە و بە جیاوازی 36
خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، لیۆنیش بە ئۆڵۆمپیاکۆس دۆڕا.
دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی بەرشەلۆنە چووە
پلەی دووەمی ریزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا، مۆناکۆ لە پلەی پێنجەمدایە و بایرن میونشن
دابەزی بۆ پلەی 19ی ریزبەندی.
خ . ک