AM:10:03:13/12/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بردنەوەی
بەسەر ئۆلمپیاکۆس بەدەستهێنا و بایرن میونشن دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی کرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، یاریزانانی
ئۆلمپیاکۆس باشتر بینران و بە جیاوازی یەک خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا
بەڵام یاریزانانی بەرشەلۆنە تایمەکانی دووەم و سێیەمیان بە جیاوازی 17 خاڵ بردەوە.
هەرچەندە لە تایمی چوارەمدا، یاریزانانی
یانەی میوان هەوڵی پێچەوانە کردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و
سەرەنجام یارییەکە بە جیاوازی 13 خاڵ و بە ئەنجامی 98 بە 85 خاڵ لە سوودی
بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانیا بە جیاوازی یەک خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 89 خاڵ بە بی سی دوبەی
دۆڕا، مۆناکۆش بردنەوەی بەسەر فەنارباخچە بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، یانەی بەرشەلۆنە چووە پلەی
سێیەمی ریزبەندی و مۆناکۆ لە پلەی چوارەمدایە، فەنارباخچە و ئۆلۆمپیاکۆس پلەکانی
نۆیەم و دەیەمی ریزبەندییان گرتووە.
خ . ک