PM:01:07:12/12/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی
ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی حەوت خاڵ لە باسکۆنیای بردەوە و پاریس بە کاوناس
دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری باسکۆنیای هاونیشتمانی کرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی ریاڵ
مەدرید بە ئاستێکی نایابەوە بینران و باڵادەستی خۆیان بەسەر یاریگادا نمایشکرد،
سەرەنجام توانیان بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 94 بە 87 خاڵ یارییەکە
ببەنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی پاریسی
فەرەنسی رووبەڕووی زالگرێس کاوناسی لیتوانی بووەوە و بە ئەنجامی 105 بە 108 خاڵ
یارییەکەی پێدۆڕاند، ڤالانسیاش بردنەوەی بەسەر ئەنادۆڵۆ ئیفیس بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، ڤالانسیا چووە پلەی
دووەمی ریزبەندی قۆناغی یەکەم و زالگرێس کاوناس لە پلەی چوارەمدایە، ریاڵ مەدریدیش
لە پلەی حەوتەمدا دەبینرێت.
خ . ک