PM:09:44:11/12/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گارسیا دڵخۆشی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەربڕی و
دوپاتیکردەوە کە لە هەر شوێنێک راهێنەر داوای یارییکردنی لێبکات خۆی دەگونجێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە، بە شێوەیەکی
فەرمی وێنەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیریک گارسیای ئیسپانی بڵاوکردەوە، ئەستێرە
ئیسپانییەکە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2031 درێژکردەوە.
دوای ئەوە گارسیا لە
لێدوانەکانیدا وتی: هەمیشە باوەڕم بەوە هەبووە کە دەتوانم یاریزانی
سەرەکی بم لە بەرشەلۆنە،
ئێستا چێژ لەم سەرەتایانە وەردەگرم، ئەگەر شتەکان لە هەر کاتێکدا بگۆڕدرێن، هەر
باوەڕم بەوە هەیە کە دەتوانم یاریزانی سەرەکی بم.
گارسیا دەشڵێت: جیرۆنا
زۆر گرنگ بوو بۆ من،زۆربەی شانازییەکە بۆ میشێل سانچێزی راهێنەرە،بۆ ئەو متمانەیەی کە پێی بەخشیم، هەمیشە رێز لە کارەکانی دەگرم.
وتیشی: من
هەمیشە بەرگریکاری ناوەڕاست بووم، هەروەها هەست بە ئاسوودەیی دەکەم وەک یاریزانی باڵی بەرگری،
هەوڵدەدەم لە هەر شوێنێک ڕاهێنەر پێویستی پێم بێت، خۆم بگونجێنم.