PM:08:14:11/12/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی عەرەب هەڵبژاردەی
مەغریب بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر سوریا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی
داهاتوو.
لە یارییەکی قۆناغی
چارەکی کۆتایی جامی عەرەب، هەڵبژاردەکانی مەغریب و سوریا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، تا رادەیەک
کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لای مەغریب بوو، چەندین هەوڵیان بۆ تۆماری گۆڵ هەبوو بەڵام
سەرجەمیان بێ ئاکامبوون و سوریا بەرگرییەکی بەهێزی دەکرد، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ
کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بەرگریی
سوریا لەبەردەم هێرشە چڕەکانی مەغریب شکستیهێنا و لە خولەکی 79 وەلید ئازارو گۆڵی
پێشکەوتنی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 90ی یارییەکەش محەمەد موفید لە مەغریب
بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا.
سەرەنجام یارییەکە بە
تاکە گۆڵەکەی ئازارو لە سودی مەغریب کۆتاییهات و بەم ئەنجامە گەیشتن بە قۆناغی پێش
کۆتایی، لەوێ رووبەرووی براوەی نێوان جەزائیر و ئیمارات دەبێتەوە ، سوریاش ماڵئاوایی
کرد.