بەرشەلۆنە کەی گوێهی دەگوازێتەوە

PM:06:31:11/12/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا مارک گوێهی لە کریستاڵ پاڵاس بگوازنەوە ریزەکانیان.

پاش ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ ئاستێکی بەرێژەیەکی زۆر دابەزیوە و لەهەمان کاتدا بەهۆی پەستانی هاندەرانەوە بڕیاریداوە بەشداری چەند یاریی داهاتوو یانەکەی نەکات، هەربۆیە هانسی فلێک داوای لە کارگێڕی تیپەکەی کردووە هەوڵ بۆ کڕینی بەرگریکاربدەن لە مانگی یەکدا.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە فلێک مارک گوێهی لە کریستاڵ پاڵاس پێشنیاز کردووە بۆ تیپەکەی بۆئەوەی هەوڵی کڕینی بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە وابڕیاربوو بارسا لە هاویندا ئۆفەر پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات بەتیابەت ئەوکات دەبێتە یاریزانێکی خۆڕای، بەڵام بەهۆی ئاست دابەزینی ئاراوخۆ هەوڵدان بۆ گواستنەوەتی ئەو یاریزانەکاتەکەی پێشخراوە.

ئەستێرە ئینگلزییەکە تەنها لەلایەن بەرشەلۆنەوە گرنگی پێنادرێت، بەڵکوو هەریەکە لە تیپەکانی بایرن میونشن و ریاڵ مەدریدیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

بەرگریکارە 25 ساڵانەکە لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەشداری 178 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.