PM:05:50:11/12/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی یەڵدز پێشکەشی یۆڤانتۆس بکەن.
بەرپرسانی ئارسناڵ ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا پێکهاتەکەی میکێل ئارتێتای راهێنەر تەواو بەهێز بکەن هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێیە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە ئارسناڵ دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی کینان یەڵدز پێشکەشی یۆڤانتۆس بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گەنەرز ئامادەن لە بەرامبەر پێدانی ئەو هێرشبەرە زیاتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئیتاڵییەکە بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی کینان یەڵدز یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یۆڤانتۆس و بەشێکی گرنگی پلانەکانی راهێنەر پێک دێنێت زۆر قورسە تیپەکەی دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی خانمە پیرەکە بەشداری 104 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 22 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات.