PM:04:53:11/12/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد دەیەوێت لەساتی هاتنەوەی راشفۆرد بۆ یانەکەیان پێشکەشی پاریس سان جێرمانی بکەن لەبەرامبەر پێدانی بارکۆلا.
مارکۆس راشفۆرد لە ئێستادا بەخواستن لە مانچستەر یونایتدەوە ڕوویکردووەتەوە بەرشەلۆنە بەڵام تاوەکوو ئێستا بلەوگرانا بڕیاریی کۆتاییان نەداوە سەبارەت بە هێشتنەوەی ئەو یاریزانە یاخود گەراندنەوەی بۆ شەیتانە سوورەکان.
لە نوێترین پێشهاتدا تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی مان یونایتد دەیانەوێت لە ساتی گەرانەوەی راشفۆرد بۆیانەکەیان ئەوا پێشکەشی پاریس سان جێرمان بکەن لە بەرامبەر پێدانی بارکۆلا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەهۆی ئەوەی نرخی برادلی بارکۆلا زۆر لە مارکۆس راشفۆرد زیاترە، ئەوا مانیو بڕیاریانداوە جگە لەپێدانی یاریزانەکەیان لەهەمان کاتدا 60 ملیۆن یۆرۆش بە یانە فەرەنسییەکە بدەن.
لەلایەکیترەوە مانچستەر یونایتد ئامانجیانە بە گواستنەوەی برادلی بارکۆلا بەتەواوی هێڵی پێشەوەیان بەهێزتر بکەن و ئەو یاریزانە بکەنە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەیان.