چارەنووسی ئەلۆنسۆ ئاشکرابوو

PM:04:03:11/12/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دوورناخرێتەوە و دەرفەتێکتری پێدەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی.

پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید زنجیرەیەک ئەنجامی خراپیان تۆمارکرد و لە کۆتا یاریشیاندا بەرامبەر بە مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیاندا تووشی شکست هاتن، بەم هۆیە مشتومر لەسەر داهاتووی ئەو راهێنەرە دروستبوو.

لە نوێترین پێشهاتدا فابریزیۆ رۆمانۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە چابی ئەلۆنسۆ لە ئەرکەکەی بهێڵنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە مێرێنگی دەرفەتێکیتر بەو راهێنەرە دەدەن، بەڵام بڕیاریشیانداوە کۆبونەوەیەکی لەگەڵدا ئەنجام بدەن و بەجۆرێک دواین ئاگادارکردنەوەی پێدەدەن.

لەلایەکیترەوە یاریی ئەلاڤێس لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا تەواو چارەنووس ساز دەبێت بۆ چابی ئەلۆنسۆ و ئەگەر بتوانێت بە ئاست و ئەنجامێکی باش کۆتایی پێبهێنێت ئەوا بۆماوەیەکی زیاتر لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.