گراهام ئارنۆڵد باسی ئاستی هەڵبژاردەی عێراق دەکات

PM:03:18:11/12/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گراهام ئارنۆڵد رایگەیاند موهەنەد عەلی ئامادەیە بۆ یارییکردن و ئەو ئامانجەی لە جامی عەرەبیش ویستوویانە بەدەستیان هێناوە.

گراهام ئارنۆڵد پێش ڕووبەرووبونەوەی ئوردن ئاماژەی بەوەکرد پێش دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە پێشبینی دەکرا کە لەقۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوای بکەین، بەڵام ئێستا توانیومانە ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.

وتیشی راستە موهەنەد عەلی لە یاریی رابردوو تووشی پێکانبوو بەڵام لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی نییە و بەتەواوی ئامادەیە بۆ یارییکردن.

گراهام ئارنۆڵد جەختی لەوەکردەوە کە ئەو ئامانجەی لە جامی عەرەب ویستوویانە تاوەکوو ئێستا بەدەستیان هێناوە.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە ئوردن تیپێکی زۆرباشە و پێکهاتەیەکی نایابیان هەیە بەڵام بەهەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ ڕووبەرووبونەوەیان.

لە کۆتاییدا گرام ئارنۆڵد ئەوەی ئاشکراکرد کە بەڕوونی هەست بەوەدەکات کە هاندەران بەتەواوی پاڵپستی یاریزانەکانی دەکەن و داوای لێکردن بەردەوامبن چونکە بەوشێوەیە دەتوانن کاریگەری راستەوخۆ لەسەر ئەنجامی یارییەکان دروست بکەن.