PM:01:52:11/12/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی مێلیتاو لە مانگی
یەکدا ماگوایەر یان جۆن ستۆنز بگوازێتەوە ریزەکانی.
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە بەرگریکارێک بۆ
جێگاکەی ئیدیر مێلیتاو بگوازنەوە ریزەکانیان کە ئەو یاریزانە تووشی پێکانبووە و
ئەگەر هەیە بۆماوەی زیاتر لە سێ مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە مێرێنگی دوو
بژاردەیان بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشان کردووە کە پێک دێن لە هاری ماگوایەر لە
مانچستەر یونایتد و جۆن ستۆنز لە مانچستەر سیتی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هۆکاری دیارییکردنی ئەو
دوو ئامانجە بۆئەوە دەگەرێتەوە کە گرێبەستەکەیان لە حوزەیرانی داهاتوودا کۆتایی
پێدێت و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە ریاڵ مەدرید بە نرخێکی کەم گرێبەستیان لەگەڵدا
واژۆ بکات.
لەلایەکیترەوە هەردوو بەرگریکارە لە ئێستادا وەک
یاریزانی سەرەکی یانەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت، ئەمەش هۆکارێکترە کەوادەکات
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە کڕینی هەریەکێکان تووشی ئاستەنگی قورس نەبێتەوە.