چوار یاریزان پاڵێوراون بۆ باشترینی هەفتەی چامپیۆنز لیگ

PM:01:01:11/12/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چوار یاریزان کە کۆندیشی تێدایە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی چامپیۆنز لیگن بۆ هەفتەی رابردوو

پێگەی فەرمی چامپیۆنز لیگ چوار یاریزانی دیاریکردووە کە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی پاڵەوانێتییەکەن و تێیدا، ژولێس کۆندی یاریزانی بەرشەلۆنە و مادویکی یاریزانی ئارسناڵ هاوشانی چارلس دی کاتێلاری یاریزانی ئەتڵانتا و ئۆسکار گلۆشی یاریزانی ئەیاکس کێبڕکێی بردنەوەی دەکەن.

کۆندی بەرگریکاری بەرشەلۆنە سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە لە فرانکفۆرت و لە یارییەکەیان کە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوون، توانیشی دوو گۆل تۆماربکات، مادویکیش بە هەمان شێوە لە بردنەوەی یانەکەی پشکی شێری هەبوو بەرامبەر کۆپنهاگن و دوو گۆڵی بۆ گەنەرز تۆمارکرد.

چارلس دی کاتێلاری یاریزانی ئەتڵانتاش کە یەکێکی تر لە پاڵێوراوەکان، لە یاری یانەکەی بەرامبە ربە چێڵسی کە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوون توانی گۆڵێک و ئەسیستێک تۆماربکات.

هەرچی ئۆسکار گلۆشی یاریزانی ئەیاکسە توانی بە دوو گۆڵ سەرکردایەتی تیپەکەی بکات بۆ یەکەمین بردنەوەی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستیان بە قەرەباغ هێنا.