ئارتێتا: ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد

AM:11:37:11/12/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئاستی تیپەکەی و ستایشی تایبەتی یاریزانەکانیشی کرد.

پاش بردنەوەیان لە کۆپنهاگن و شەشەم بردنەوەیان لە چامپیۆنز لیگ، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە یاریزانەکانی پێکهاتەی سەرەکیان یارییان نەکردووە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، ستایشی ئاستی نۆرگاردیشی کرد و بە یاریزانێکی تایبەت و گرنگ ناویبرد.

وتیشی: زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەی گابریێل خیسۆس و ئەو یاریزانەم زۆر خۆشدەوێت، ئەو سەفەرێکی 11 مانگی هەبوو، بە هەمان وزەی سەرەتاوە جەنگا بۆ گەڕانەوە.

ئارتێتا ستایشی ئاستی مادویکی کرد و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، گۆڵێکی نایابی تۆمارکردووە کە بە تۆپەوە زۆر باش رۆیشتووە، دەبێت ئەوە لە زۆر یارییدا بکات تا بیسەلمێنێت ئەو کارەی ئەنجامیداوە بە رێککەوت نەبووە.

راهێنەرەکە دوپاتیشیکردەوە، زۆر دڵخۆشن بەبوونی گیۆکیرێس و خیسۆس چونکە هەردوو یاریزانەکە زۆر جیاوازن لەیەک و دەتوانن سودی زۆر بە تیپەکەی بگەیەنن، ئەوەش خاڵێکی ئەرێنییە بۆ ئەوان.