AM:10:57:11/12/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە بردنەوەیەکی قورسیان
بەدەستهێناوە و بەشێوەیەکی تایبەتیش ستایشی رۆدریگۆی کرد.
پاش بردنەوەیان لە ریاڵ مەدرید، پیپ گواردیۆلای
راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، بردنەوە لە بێرنابیۆ و گەیشتنیان بە هەشت تیپی
پێشەوەی چامپیۆنز لیک بۆ ئەوان زۆر گرنگە، زۆرکات لە یارییەکدا ئاستێکی باشتر
پێشکەش ناکەیت لە بەرامبەر بەڵام براوە دەبیت، لە یارییەکەشدا ئەوە بۆ ئەوان
روویداوە.
وتیشی: بردنەوەکەمان زۆر قورس بوو، بەشێک لە
یاریزانەکانمان یەکەمجاربوو لەم یاریگایە یاری بکەن، دەکرا ئاستێکی باشتریش پێشکەش
بکەین، بەڵام ئەوەی گرنگە بردنەوەکەمان بوو، وە گەیشتنمان بوو بە 13 خاڵ و ئێستا
سەرکەوتنی راستەوخۆمان لە دەستی خۆماندایە.
پیپ ستایشی یاریزانەکانی کرد، سەبارەت بە
یاریزانانی ریاڵ مەدریدیش وتی: رۆدریگۆ نایاب بوو، بەڕاستی یاریزانێکی زۆر باشە و
لە کۆتایی یارییەکە پێیموت کە چەند یاریزانێکی باشە، ئەوان هێڵی پێشەوەیان بەهێز
بوو و فشاری زۆریان دەکرد، بێلینگهام و ڤینیسیۆسیان هەبوو، ئەوەش وایکرد ئێمە ناچاربین
بە بەرگریکردن.
وتیشی: ئێمە هێشتا بەتەواوی ئامادە نین، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە لە هەشت
تیپی یەکەم بین لە چامپیۆنز لیگ، ئێمە لە ڕابردوودا زۆرجار لێرە باشتر یاریمان
کردووە و دۆڕاوین، یاریزانەکان هەوڵێکی باوەڕپێنەکراویان دا، ئەنجامێکی نایابمان
دەستکەوت، ڕۆحییەتی تیپەکە زۆر باشە، بەڵام هێشتا بوارێکی زۆرمان هەیە بۆ
باشترکردن.