ئەڵۆنسۆ دوپاتیکردەوە شایستەی شکست نەبوون و
ستایشی ئاستی یاریزانەکانیشی کرد.
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر مانچستەر سیتی،
چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکی بەهێزیان کردووە کە
پڕبووە لە ساتی تایبەت، وەک ئەوەی هەوڵیان بۆی دەدا لە یارییەکەدا ئاستێکی باشیان
پێشکەش کرد و هەلی گۆڵیان درووست کرد، وە سوپاسی یاریزانەکانی کرد و ستایشی
ئاستیانی کرد.
وتیشی: یەکێک لە ئامانجەکانمان ئەوەیە کە یەکگرتووتر بین، بەبێ گوێدانە تیپی
بەرامبەر، یارییەکەمان یارییەکی چامپیۆنزلیگ بوو بەرامبەر بە ڕکابەرێکی گەورە،
بەڵام ئێمە شایەنی یەکسانبوون بووین یان زیاتریش، من باوەڕم وایە بردنەوە
ئەنجامێکی دادپەروەرتر دەبوو بۆ ئێمە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، فیکەی هاندەران بۆیان ئاسایە چونکە لە
یاریگای خۆیاندا شکستیان هێناوە، زۆرکات هەبووە هاندەران لەجێی ناڕەزای پشستگیریان
کردوون، لە ئێستاشدا تیپەکەی لە رووی دەروونی و جەستەییەوە لە دۆخێکی خراپدایە، هەوڵدەدەن
هەموو شتێک بگۆڕن.
باسی لەوەشکرد، دڵخۆشە بۆ ئاستی رۆدریگۆ و باوەشی یاریزانەکە بەرز دەنرخێنێت،
ئێندریکیش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە پاش ئەوەی چووەتە نیو یاریگا.
سەبارەت بە پێکانەکەی مباپێش وتی: هێشتا زووە
بڵێین بۆ یارییەکەی یەکشەممە ئامادە دەبێت یان نا، بۆ یارییەکەی سیتی ئامادەنەبوو
یاری بکات، بێگومان نەبوونی لە یاریگادا هەستی پێدەکرێت و یاریزانێکی کاریگەرە.ئەڵۆنسۆ دووپاتیکردەوە دڵخۆشە بە پشتگیری هاندەران و ئەم دۆخە سەختەشیان تێدەپەڕێنن.
نوێدەکرێتەوە..