هالاند ژمارە پێوانەیی تۆمارکرد

AM:09:04:11/12/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند لە 50 یاری چامپیۆنز لیگ کە وەک یاریزانی سەرەکی بەشداریکردووە خاوەنی 51 گۆلە و ژمارە پێوانەی تۆمارکرد.

لە یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی، ئێرلینگ هالاند توانی گۆڵێک تۆماربکات و لە کۆتایشدا تیپەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانە ئیسپانییەکە هێنا، بەڵام ئەمە تەنها بردنەوەیەکی ئاسایی نەبوو چونکە ئێرلینگ هالاند تێیدا ژمارە پێوانەییەکی مێژووی تۆمارکرد.

یارییەکە یاری ژمارە 50ی ئەستێرە نەرویجییەکە بوو لە پێکهاتەی سەرەکی چامپیۆنز لیگ کە تێیدا گەیشتە گۆڵی ژمارە 51 کاتێک وەک یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی یاریکردووە، بەپێی تۆڕی ئاماری ئۆپتاش، ئێرلینگ یەکەمین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا ئەو ژمارە نایابە تۆماربکات.

هالاند لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ خاوەنی شەش گۆڵە و چوار گۆڵ لە مباپێی پێشەنگەوە دوورە، دەیەوێت لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە گۆڵی زیاتر تۆماربکات و کێبڕکێی باشترین گۆڵکاربکات، هەروەها ژمارە پێوانەییەکی زیاتر و باشتر بکات.

ئەستێرە 25 ساڵانەکە بەکۆی گشتیش 54 یاری لە چامپیۆنز لیگ ئەنجامداوە و تێیدا خاوەنی 55 گۆڵە، کە 32 گۆڵیان لەگەڵ مانچستەر سیتی بووە.

هالاند بووە یەکەمین یاریزان لە 50 یاری سەرەتای چامپیۆنز لیگ 51 گۆڵ تۆماربکات.

نوێدەکرێتەوە..