لە چامپیۆنز لیگ ئارسناڵ چووە پێشەنگی ریزبەندیی

AM:01:21:11/12/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ئارسناڵ بە بردنەوە لە کلوب بروج چووە پێشەنگ و بەنفیکا لە ناپۆلی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەی ئارسناڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کلوب بروجی بەلجیکی.

تایمی یەکەم، گەنەرز دوای 25 خولەک گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی مادویکی تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، تیپەکەی ئارتێتا کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 47 و 56 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی مادویکی و مارتینێلی تۆمارکرد، هەروەها پرێزگاریشیان لە تۆڕی گۆڵەکەیان کرد.

سەرەنجام ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە، بەم ئەجامە چووە پێشەنگی ریزبەندیی.

لە یارییەکانی دیکەی هەمان قۆناغیش بەنفیکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ناپۆلی بردەوە و نیوکاسڵ و لیڤەرکوزن بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.