AM:01:12:11/12/2025
428 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ مان سیتی لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ریاڵ مەدریدی بردەوە و پاریس و ئەتلەتیک بلباو یەکسانبوون.
لە یاریی لوتکەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.
تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 28 رۆدریگۆ گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، بەڵام مان سیتی کۆنترۆڵی یاریگای کرد و بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 35 و 43 وەڵامی دانەوە،
گۆڵەکانی سیتی ئۆریلی لە ئاکامی تۆپێکی وەستاو و هالاندیش بە لێدانی سزا تۆماریانکرد، نیوەی یەکەمیش لە سودی سیتی کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هەردوولا چەندین گۆرانکارییان ئەنجامدا، یارییەکی چر بیندرا و هەردوولا چەندین هەلی گۆڵیان رەخساند، بەڵام هیچکامیان نەبوون بە گۆڵ.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی سیتی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە مان سیتی چووە پلەی چوارەم، ریاڵ مەدریش لە پلەی حەوتەم دەبیندرێت.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان قۆناغ ئەتلەتیک بلباو و پاریس سان جێرمان بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، یۆڤانتۆسیش لە بافۆسی بردەوە.