جیرارد چی دەڵێت لەسەر دۆخی سەڵاح؟

PM:11:46:10/12/2025

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جیرارد پێیوایە لیڤەرپوول پێویستی بە سەڵاح هەیە بەڵام یاریزانەکەش دەبێت بە قسەکانیدا بچیتەوە

ستیڤن جیرارد، ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوول، بە تی ئێن تی سپۆرتی وتووە: دیارە سەڵاح زۆر دڵتەنگە کە یاری ناکات، منیش ڕێز لەوە دەگرم، ئەو قبوڵ ناکات لە لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت، منیش ڕێز لەوە دەگرم.

بەڵام هەندێک لەو لێدوانی وەک ئەوەی دەڵێ بە فڕێدانی لە ژێر پاسەکەدا هەڵە بوون، پێویستە کەمێک پێداچوونەوە بەو قسانەی بکات،پێویستە خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەری یانەکەدا یەکلایی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێرەدایە کە ڤێرجیل ڤان دایک پێویستە هەنگاو بنێت و بڵێت: من ئاگاداری ئەمە دەبم بۆ بەرژەوەندی نەک تەنها یانەکە یان تیپەکە، بەڵکو هاندەرانیش نەکەوێتە مەترسییەوە.

وتیشی: پێشتر بارودۆخی لەم شێوەیەم بینیوە، لەگەڵ لویس سوارێزدا ئەزموونمکردووە کاتێک ڕاستەوخۆ لەگەڵ برێندان ڕۆدجێرزی ڕاهێنەری پێشووی ڕیدز تووشی کێشە بوو.

جیرارد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموو شتێکم بینیوە، بە شێوەیەکی شەخسی بەسەریدا تێپەڕیوم، لێدوانی هاوشێوەی سەڵاحم دا کاتێک لە سیەکانی تەمەنمدا بووم بەرامبەر مانچستەر یونایتد و کارتی سوورم بۆ دەرکرا، کەس کامڵ نییە، هەموومان وەک یاریزان کۆنترۆڵی مێشکمان لەدەست دەدەین، بەڵام دەزانم رۆژێک سەڵاح دەڵێت نەدەبوو ئەوەم وتبایە.

جیرارد دەشڵێت: لیڤەرپوول پێویستی بە سەڵاح هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر فۆرمە درەوشاوەکەی و گۆڵ تۆمار بکات، چونکە ئەو باشترین یاریزانە و باشترین گۆڵکاری تیپەکەیە، هەروەها ئەو کەسەیە کە دەتوانێت لەم دۆخە دەریانبهێنێت.