مەرجەکانی کلۆپ بۆ ریاڵ مەدرید چییە؟

PM:10:41:10/12/2025

764 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆرگن کلۆپ بە مەرجی دورخستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆیس دەبێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆری دیڤینسا سێنتراڵ، لە ئەگەری دورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ، یۆرگن کلۆپی راهێنەری ئەڵمانی، مەرجەکانی خۆی بۆ راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دیاریکردووە و داوای پاکتاوێکی سەرتاسەری دەکات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، پاکتاوەکەی کلۆپ داوای دەکات، دەبێت هۆی بەڕێکردنی دوو ئەستێرەی گەورەی ریاڵ مەدرید، ئەوانیش، ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆیسن.

هەرچەندە ڤینیسیۆس یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، بەڵام پاڵپشتینەکردنی هێڵی بەرگرییەکێکە لە خاڵە لاوازەکان، رۆدریگۆش بەهۆی تۆمارنەکردنی گۆڵەوە، وایکردووە کە کلۆپ ئەو دوو یاریزانەی بەدڵ نەبێت.

یۆرگن کلۆپ تەمەنی 58 ساڵە، لە ئێستادا راهێنەری هیچ یانەیەک نییە، لە کاروانی وەرزشی راهێنەرایەتی یانە دیارەکانی بروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپوولی کردووە.