PM:10:14:10/12/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کیشوەرەکان
فلامینگۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر کروز ئازول بەدەستهێنا.
لە یارییەکی خولی دووەمی
جامی کیشوەرەکانی تایبەت بە یانەکان، یانەی فلامینگۆی بەرازیلی و کروز ئازولی
مەکسیکی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکە
بە بەهێزی دەستیپێکرد، بەڵام یانە بەڕازیلییەکە دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 15 بە
گۆڵێکی جۆرجیان دی ئاراسکایتا پێشکەوت، بەڵام لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمە خۆرخی
سانچێز ئەنجامەکەی بەسەردا یەکسانکردنەوە.
لە تایمی دووەم، تیپەکەی
فلیپی لویس باشتر ئاستی خۆی سەلماند و لە خولەکی 71 جۆرجیان دی ئاراسکایتا دووبارە
خۆی بەدەرخستەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەکە بە
ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی فلامینگۆ کۆتاییهات.