PM:09:19:10/12/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکی دۆستانەدا
یانەی نەسڕ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر وەحدە بەدەستهێنا.
لە یارییەکی دۆستانەدا،
یانەی نەسڕی سعودی رووبەرووی وەحدەی ئیماڕاتی بووەوە.
تایمی یەکەم، دوای
تێپەڕینی 12 خولەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی یانە سعودییەکەی تۆمارکرد، بەڵام
لە خولەکی 23 لە رێگەی یاریزان کرۆسبسکی هێرشبەری وەحدە گۆڵی یەکسانبوونیان
بەرامبەر تۆمارکرا.
ئەم جارەیان کینگلسی کومان
دەرکەوتەوە و لە خولەکی 31 بۆ دووەم جار نەسڕی پێشخستەوە، بەڵام وەحدە کۆڵی نەدا و
ئەوانیش بۆ دووم جار بە گۆڵێک لە خولەکی 36 ئەنجامەکەیان لە رێگەی لێدانی سزاوە
یەکسانکردەوە، گۆڵەکەش تادیچ تۆمارییکرد.
لە تایمی دووەم، نەسر زیاتر
کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 55 و 78 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی کامارا و
سعد فەهدەوە نوسییەوە، ئەو دوو گۆڵەش کۆتایی سیناریۆکە بوو.
سەرەنجام یارییەکە بە
سودی نەسڕ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتاییهات، یاریی داهاتووی
نەسڕ لە 21 ئەم مانگە بەرامبەر نەجمە، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی روشەنی سعودی.