PM:08:25:10/12/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ژمارەیەکی زۆر هاندەری
فرانکفۆرت بەبێ بلیت چوونەتە کامپ نو بەمەش یانە ئەڵمانییەکە سزایەکی توند دەدرێت.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ناسراو بە یوفا،ئیدانەی هەڵسوکەوتی بێ ئیدارەیی هاندەرانی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد لە کاتی
یارییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو، دوای ئەوەی چاودێری
زنجیرەیەک سەرپێچی کرد کە یانە ئەڵمانییەکەی خستووەتە ژێر وردبینی سزاکان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەو ڕووداوانەی لە یاریگاکەدا
ڕوویانداوە بەرپرسانی یوفای لێ بێ
ئاگا نەبوون، ئەوانیش لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دیمەنەکە کردووە لەڕێگەی
ڕاپۆرتە فەرمییەکانەوە کە ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە پێشکەشکرابوون، بۆیە سزایەکی توند چاوەڕێیان دەکات.
بەرشەلۆنە تەنها ڕێگەی بە دوو هەزار و 300هاندەر دابوو بچنە ئەو ناوچەیەی کە بۆ تیپی میوان دیاریکرابوو، لە بەرامبەردا
نزیکەی هەزار هاندەری دیکەی فرانکفۆرت بەبێ بلیت لە یاریگاکە ئامادەبوون،
سەرەڕای ئەوەی ڕێگرییان لێکرا بوو.
سپۆرت باسی لەوەکردووە،
ئەو هاندەرانەی بەبێ بلیت چوونەتە نێو یاریگا، ئاژاوەیەکی زۆریان لەنێو هاندەراندا
دروستکردووە، بە بەکارهێنانی چەندین کەرەستەی قەدەغەکراو.
هاندەرە بێ بلیتەکان چەندین
بتڵیان فڕێداوەتە نێو یاریگای کامپ نو، هەروەها چەند جارێک هەوڵی داگیرساندنی
بڵێسەی ئاگر و فڕێدانە نێو یاریگای کامپ نویان داوە، بەڵام لەلایەن ستافی ئەمنی
یاریگایە رێگریان لێکراوە.