سەڵاح دەچێتە کام یانە؟

PM:07:34:10/12/2025

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح لە ساتی جێهێشتنی لیڤەرپوڵ لە مانگی یەکدا ئەوا ناچێتە خولی سعودی و کاروانی یارییکردنی لە تیپێکی تری ئەوروپی درێژە پێدەدات.

پاش ئەوەی بەتەواوی یەکلایبوویەوە کە کێشەی ڕوون لە نێوان محەمەد سەڵاح و ئارنی سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ هەیە لە ئێستادا ئاراستەکان بۆئەوە دەچن لە مانگی یەکدا یاریزانەکە ریدز بەجێبهێڵێت.

تۆڕی سکای سپۆرت لە نوێترین پێشهاتدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر یاریزانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا لیڤەرپوڵ بەجێبهێڵیت ئەوا ناچێتە خولی سعودی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە سەڵاح وای دەبینێت دەتوانێت بۆماوەی چەند ساڵێکتر لە ئەوروپا درێژە بە یارییکردن بدات هەربۆیە دەیەوێت ڕووبکاتە تیپێکی گەورەی ئەو کیشوەرە.

لەلایەکیترەوە سکای جەختی لەوەکردووەتەوە کە لە ساڵەکانی داهاتوودا دەرفەت دووبارە بۆ یانەکانی خولی رۆشەن دروست دەبێت، بۆئەوەی هەوڵی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بدەن بەتایبەت لە ساڵی 2027.