AM:09:04:05/12/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی
شەش خاڵ لە ئەنادۆڵۆی بردەوە و بایرن میونش بە بەلگراد دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بووە میوانی یانەی ئەناڵدۆلۆی تورکی.
لە تایمەکانی یەکەم و دووەمدا یاریزانانی
خاوەن یاریگا باشتر بینران و بە جیاوازی چوار خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا.
بەڵام دواتر یاریزانانی ریاڵ مەدرید
ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد لە تایمەکانی سێیەم و چوارەمدا، سەرەنجام توانیان
یارییەکە بە جیاوازی شەش خاڵ و بە ئەنجامی 81 بە 75 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی
پێبهێنن.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی بەلگرادی سڕبی بووەوە و بە ئەنجامی 85 بە 92 خاڵ
یارییەکەی پێدۆڕاند، مۆناکۆش بردنەوەی بەسەر پاریس بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی ،ۆناکۆ چووە
پلەی دووەمی ریزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا، ریاڵ مەدرید لە پلەی هەشتەمی
ریزبەندیدا دەبینرێت و بایرن میونشن دابەزی بۆ پلەی 17.
خ . ک