AM:12:00:22/11/2025
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنتی رەتیکردەوە
باسی داهاتووی خۆی بکات و پێیوایە یارییەکی قورسیان لەپێشە.
ئەنتۆنیۆ
کۆنتی، راهێنەری یانەی ناپۆلی، پێش رووبەرووبوونەوەی ئەتلانتا وتی: پێویستمان بە ئارامگرتنی زیاتر هەیە، بەڵام پێویستە ئێمە زۆر شت
ببەخشین ئەگەر بمانەوێت کێبڕکێ بکەین.
باسی لەوەشکرد، ئەتلانتا یانەیەکی بەهێزە، بۆیە نابێت
بە هیچ شێوەیەک یارییەکە بە ئاسان وەربگرین، نەک تەنیا یاریی داهاتوو، بەڵکو دەبێت
هەموو یارییەک بە سەخت بزانین.
کۆنتی
دوپاتیشیکردەوە، باسی داهاتووی خۆی ناکات و تەنیا سەرنجی لەسەر یارییی داهاتووی
یانەکەیەتی، داهاتووی خۆی بەلاوە گرنگ نییە و نایەوێت باسی بکات.
وتیشی: لە
ئاستی یاریزانەکانم رازیم، ئەوەی گرنگە لە مەشقەکان و لە یاریگادا ئەوەی لە
توانایاندا هەیە پێشکەشی دەکەن، پێویستیشیان بە هاندەران هەیە لە هەموو یارییەک.