PM:11:30:21/11/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی
رایگەیاند هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە و حەکیمیش
یاریزانی هەموو پێگەکانە.
پاریس سان
جێرمان رووبەرووی لۆ هاڤەر دەبێتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەی پایتەخت
دەڵێت: یارییەکەمان ئاسان نابێت و هەوڵی تەواو دەدەین سێ خاڵ بەدەستبهێنین.
دەشڵێت: وەک
پێشتر وتوومە، هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە، لۆ هاڤەریش
تیپێکی بەهێزە و خاوەنی راهێنەرێکی زۆر باشە، بۆیە دەتوانن کێشەمان بۆ دروستبکەن.
وتیشی:زۆر دڵخۆشم بۆ ئەشرەف، وەرزی رابردوو لە ڕووی هێرشبردن و بەرگرییەوە
لە لوتکەی ئاستی خۆیدا بوو، زۆر جار گاڵتەی لەگەڵ دەکەم، چونکە ئەو بەراستی تەنیا
بەرگریکار نییە، بەڵکو یاریزانی باڵی هێرشبەری و ناوەراست و هەموو شوێنێکە.
ئینریکی باسی
لە ئەزموونی راهێنەرایەتی خۆی کرد و دەڵێت: بیرمە کە سەرەتا دەستم پێکرد
راهێنەرەکانی دیکە پێم سەرسامبوون، بەڵام وردە وردە دەستم کرد بە ئەزموونکردنی ئەو
رووداوانەی دێنە بەردەمم.