گواردیۆلا: وەرزی راستەقینە لە ئیستاوە دەستپێدەکات

PM:09:34:21/11/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا پێیوایە وەرزی راستەقینە لە ئیستاوە دەستپێدەکات و تا کۆتایی رکابەریی دەکەن.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی وتی: ئێمە زۆر کاردەکەین بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی نازناوەکەدا بمێنینەوە، ئەم یارییەش یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانە و زەبری هێز.

گواردیۆلا دەشڵێت: وەرزەکە سەختە بەڵام بڕیارمانداوە تا کۆتایی کێبڕکێ بکەین، وەرزی راستەقینە لە ئێستاوە دەستپێدەکات، ئارسناڵ هیچ خاڵێکی لاوازی نییە و ئەگەر لە ریزبەندی خولەکە بە جیاوازییەکی زۆر پێشبکەوێت ئەوا گرتنەوەیان ئەستەمە.

دوپاتیشیکردەوە،بێرناردۆ سیلڤا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان کە تا ئێستا ڕاهێنەرایەتی کردووە، زۆر سوودی بۆ تیپەکە هەبووە، عەقڵیەتی یارییکردنی سەرسوڕهێنەرە.

باسی لەوەشکرد، دڵخۆشە بەو شتانەی نیکۆ ئۆرێلی پێشکەشی دەکات، هیوادارە بە بەردەوامی بمێنێتەوە و بەردەوام ئەو ئاستەی هەبێت، زیاتریش بەو کارانە دڵخۆشە کە ئەکادیمیای سیتی دەیکات.