PM:10:50:21/11/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەگەری
رووبەرووبوونەوەی بۆلیڤیا هەڵبژاردەی عێڕاق رووبەرووی کێشە دەبێتەوە بەهۆی بەرزی
یاریگاکە لە ئاستی رووی دەریاوە.
بەپێی زۆرینەی
سەرچاوەکان، یاریی کۆتایی پاشکۆی پاڵاوتنەکان کێشەیەکی گەورە بۆ هەڵبژاردەی عێراق
دروست دەکات، ئەگەر رووبەرووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا ببێتەوە.
هەڵبژاردەی
عێراق لە یاریی کۆتایی قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانە، چاوڕێی براوەی یاریی نێوان بۆلیڤیا
و سۆرینام دەکات، بۆ ئەوەی بلیتی جامی جیهانی 2026 بەدەستبهێنێت.
بەڵام، پێشبینی
دەکرێت شێرەکانی رافیدەین تووشی کێشە ببنەوە، ئەگەر بێت و بۆلیڤیا لە سۆرینام بباتەوە،
ئەوەش بەهۆی ئەو یاریگایەی کە یاریی کۆتایی قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی تێدا ئەنجام
دەدرێت چونکە لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئەمەش وادەکات رێژەی ئۆکسجین کەمبێتەوە
و یاریزانەکان زیاتر هەست بە ماندویەتی بکەن.
بڕیارە، یاریی
کۆتایی لە یاریگای مۆنتێری لە وڵاتی مەکسیک ئەنجامبدرێت، ئەو یاریگایە 540 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، لەکاتێکدا بەرزی لە رووی ئاستی دەریاوە لە
یاریگایەکی بەسرە تەنیا سێ مەترە.
ئەمە لە
کاتێکدایە، بەرزی یاریگایەکی ئاسایی لە بۆلیڤیا چوار هەزار و 150 مەترە، یاریزانەکانی
هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە کەشوهەوای یاریگایەک راهاتوون کاتێک لە ئاستی رووی دەریاوە
بەرزبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئاستەنگییەکی زۆر بۆ یاریزانەکانی عێراق دروستبێت.