ئینریکی: هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە

PM:11:30:21/11/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە و حەکیمیش یاریزانی هەموو پێگەکانە.

پاریس سان جێرمان رووبەرووی لۆ هاڤەر دەبێتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەی پایتەخت دەڵێت: یارییەکەمان ئاسان نابێت و هەوڵی تەواو دەدەین سێ خاڵ بەدەستبهێنین.

دەشڵێت: وەک پێشتر وتوومە، هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە، لۆ هاڤەریش تیپێکی بەهێزە و خاوەنی راهێنەرێکی زۆر باشە، بۆیە دەتوانن کێشەمان بۆ دروستبکەن.

وتیشی:زۆر دڵخۆشم بۆ ئەشرەف، وەرزی رابردوو لە ڕووی هێرشبردن و بەرگرییەوە لە لوتکەی ئاستی خۆیدا بوو، زۆر جار گاڵتەی لەگەڵ دەکەم، چونکە ئەو بەراستی تەنیا بەرگریکار نییە، بەڵکو یاریزانی باڵی هێرشبەری و ناوەراست و هەموو شوێنێکە.

ئینریکی باسی لە ئەزموونی راهێنەرایەتی خۆی کرد و دەڵێت: بیرمە کە سەرەتا دەستم پێکرد راهێنەرەکانی دیکە پێم سەرسامبوون، بەڵام وردە وردە دەستم کرد بە ئەزموونکردنی ئەو رووداوانەی دێنە بەردەمم.