کۆمپانی: دەبێت تا کۆتایی وەرز بەهێزبین

PM:10:21:21/11/2025

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی دوپاتیکردەوە دەبێت تا کۆتایی وەرز بەهێزبن و نابێت بیانوو بۆ رووبەرووبوونەوەی فرایبۆرگ بهێننەوە.

بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر فرایبۆرگ، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن دەڵێت: ئێمە بەرامبەر یونیون یەکسان بووین و لە کۆتا یاریدا سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا، ئەمەش ئەوەمان بیردەخاتەوە کە وەرزەکە هێشتا تەواو نەبووە، دەبێت هەمیشە بەهێز بین تا کۆتایی وەرز.

وتیشی: رەنگە پشووی نێودەوڵەتی زیانی هەبووبێت بۆ ئێمە، بەڵام نابێت ئەمە بکەینە بیانوو، بودجەیەکی گەورەترمان هەیە لە فرایبۆرگ و یاریزانەکان بەوە راهاتوون.

کۆمپانی باسی لەوەشکرد، گنابری بەم دواییە لە پشووە نێودەوڵەتییەکان گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا هەندێک ئازار لە جەستەیدا هەیە، ئەمەش وایکردووە پێگەی لە پێکهاتەکەدا تا ئێستا نادیارە.

دوپاتیشیکردەوە، نۆیەر کەمێک سەرمای بووە، بەڵام هیوادارن بتوانێت لەگەڵیان ئامادەبێت، بە رێژەی لە سەدا سەدیش کیمیچ ئامادەیە بۆ یارییکردن، هیرۆکی ئیتۆ بە باشی گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان.