رێژەی چانسی عێراق بۆ گەیشتن بە مۆندیال چەندە؟

PM:09:00:21/11/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عێراق چانسی زۆری هەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیال و لەنێو هەڵبژاردەکانی پاشکۆ پلەی دووەمی گرتووە.

پێگەی ئیلۆ، رێژەی چانسی ئەو هەڵبژاردانەی دیارییکردووە کە لە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکان ماونەتەوە، پێگەکە پشت دەبەستێت بە پێگەی هەڵبژاردەکان لە ریزبەندیی فیفا و ئاستی ئەم دواییەی هەر یەکێکیان.

بەپێی سەرچاوەکە، هەڵبژاردەی کۆنگۆ پلەی یەکەمی لیستەکەی گرتووە و بە رێژەی لە سەدا 64 دەگاتە مۆندیالی 2026، هەرچی هەڵبژاردەی عێراقە لە پلەی دووەمە و بە رێژەی لەسەدا 47 ئەگەری سەرکەوتنی هەیە.

هەڵبژاردەی بۆلیڤیا کە لەسەر رێگەی عێراقە بە رێژەی لەسەدا 44 پلەی سێیەمی گرتووە، جامایکاش بە رێژەی لەسەدا 32 لەدوایەوە دێت، سۆرینام کە ئەویش لەسەر رێگەی عێراقە بە رێژەی لەسەدا نۆ و کالیدۆن بە رێژەی لەسەدا پێنج پلەکانی کۆتاییان گرتووە.

هەڵبژاردەی عێراق بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 یەک یاریی دیکە ئەنجام دەدات، رووبەرووی براوەی نێوان نێوان بۆلیڤیا و سۆرینام دەبێتەوە، بە بردنەوەی یارییەکە، شێرەکانی رافیدەین بلیتی مۆندیال بەدەستدەهێنن بەڵام لە ئەگەری شکست هیچ هەلێکی دیکەی نامێنێت.