PM:08:15:21/11/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
سعودی ئیتیحاد بە 10 یاریزانەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر
ریاز بەدەستهێنا.
لە یارییەکی
هەفتەی نۆیەمی خولی سعودیە و دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان، یانەی ئیتیحاد میوانداری
ریازی کرد.
تایمی یەکەم،
یانەی خاوەن یاریگا باشتر بیندرا و لە خولەکی 23 کەریم بنزیمە بە لێدانی سەر گۆڵی
پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە خولەکی 42ی یارییەکەش محەمەد خەیبەری بەرگریکاری ریاز بە
هەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی لە سودی ئیتیحاد کردە دوو هێندە.
لە تایمی
دووەم، ریاز هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەهۆی توندی یارییەکەش موسا
دیابی یاریزانی ئیتیحاد لە خولەکی 43 بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا.
کارتە
سورەکەی موسا رێگەی بۆ یانەی میوان خۆشکرد تا پێنج خولەک دواتر گۆڵی کەمکردنەوەی
ئەنجامەکە لە رێگەی مامادۆ سیلا تۆماربکەن، بەڵام گۆڵی زیاتر بەدینەکرا.
سەرەنجام
یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە سودی ئیتیحاد کۆتاییهات، بەم ئەنجامە
یانەکەی جەددە بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە و ریاز بە هەشت خاڵ پلەی
13یە.