PM:07:37:21/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک
رایگەیاند یارییەکی بەهێزیان لەپێشە و دڵخۆشن بە گەرانەوە بۆ کامپ نو و مێسیش
باشترین یاریزانی 10 ساڵی رابردووە.
هانسی فلێکی
راهێنەری بەرشەلۆنە، بەر لە رووبەرووبوونەوەی ئەتلەتیک بلباو رایگەیاند، بلباو
رکابەرێکی بەهێزە و یانەکەی گەورەیە، هەمیشە دەتوانن کێشەمان بۆ دروستبکەن.
دەشڵێت:
هێشتا وەرزەکە دووروو درێژە، دەمانەوێت یەک یاریی وەک یەک یاریی مامەڵەی لەگەڵدا
بکەین، وەرزی رابردوو زانیمان چیمان دەوێت و چی دەکەین، ئەم وەرزەش لەسەر هەمان ڕێگاین، دەزانین ڕیال مەدرید ڕکابەرێکی
گەورەیە، بەڵام یانەی دیکەش هەن، وەک ڤیاریال یان ئەتلەتیکۆ کە تیپی گەورەن.
فلێک لەبارەی
راهێنەرایەتیکردنی میسی وتی: لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی 10 ساڵی
رابردووە، هەموو كات ئارەزووم لە سەیركردنی یارییەكانی كردووە، گرێبەستەكەی
لەگەڵ میامی لە 2028 بەسەردەچێت، گرێبەستەكەی منیش لە2027 بۆیە ئەوە بەدەست من نییە.
دوپاتیشیکردەوە،
رافینیا گەراوەتەوە بەڵام بەرامبەر بلباو لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت، خوان گارسیاش
بە رێژەی لە سەدا سەد لە پێکانەکەی چاکبووەتە و یاریی دەکات، گومانیش لە بەشداری
راشفۆرد هەیە، بەڵام یامال ئامادەیە.