سبەینێ چەندین یاریی بەهێز ئەنجامدەدرێن

PM:07:00:21/11/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە میوانداری بلباو دەکات و لە پریمەر لیگ و خولی ئیتاڵیا یاریی لوتکە بەڕێوەدەچن.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا و لە کاتژمێر شەش و 15 خولەکدا، یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یارییدەکات.

یارییەکە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ بەڕێوەدەچێت کە ئەمەش یەکەم یاریی یانە کەتەلۆنیەکەیە لەو یاریگایەدا دوای نۆژەنکردنەوەی و ئامانجی ئەوەیە لە یەکەم یاری گەڕانەوەیدا بۆ یاریگاکە بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بچێتە پیشەنگی ریزبەندی ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت.

ئەتلەتیک بلباویش کە ئێستا لە پلەی حەوتەمدایە دەیەوێت بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یارییە بچێتە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و چاوەڕێی شکستی یانەکانی پێش خۆی بکات.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا و لە یاریی لوتکەدا یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی نیوکاسل یونایتد دەبێتەوە، لیڤەرپوڵ بەرامبەر نۆتینگهام یارییدەکات و چێڵسیش رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە.

لە هەفتەی 12ی خولی ئیتاڵیاش، یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی فیۆرینتینا دەبێتەوە و ناپۆلی میوانداری ئەتڵانتا دەکات، لە ئەڵمانیا و فەرەنساش بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان میوانداری فرایبۆرگ و لوهاڤەر دەکەن.

خ . ک