رۆناڵدۆ چەند نەشتەرگەری جوانکاری کردووە؟

PM:06:37:21/11/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکێک دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ چەندین نەشتەرگەری کردووە لەپێناو جوان مانەوەی.

ئێلی لیڤینگی پزیشکی ئەمریکی بڵاویکردەوە هەرچەندە لە نزیکەوە پشکنینی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجام نەداوە بەڵام بە خوێندنەوەی بۆ بینینەکانی ئەو یاریزانە لە رێگەی وێنە و یارییەکانەوە ئەو راستیەی بۆ دەرکەوتووە کە ئەو ئەستێرەیە لە ژیانیدا چەندین نەشتەرگەری کردووە لەپێناو ئەوەی روخساری بە جوانی بمێنێتەوە.

ئەو پزیشکە باسی لەوە کردووە، کریستیانۆ نەشتەرگەری بۆ لوتی کردووە کە ئەوەش لە شێوازی رابردوو ئێستای بەڕوونی دەردەکەوێت بەشێوەیەک کە ئێسکی لوتی شکاندووە و دواتر جوانکاریەکی نایابی تیادا کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێکەنینە سەرنجڕاکێشەکەی رۆناڵدۆ دەرخەری ئەوەیە کە رۆناڵدۆ بە نەشتەرگەری ددانەکانی رێک کردووەتەوە لە کاتێکدا یەکەمجار چووە مانچستەر یونایتد ددانەکانی ڕێک نەبوون.

دەشڵێت، ئێستا رۆناڵدۆ وەک جاران پوکەکانی پیشان نادات چونکە نەشتەرگەری بۆ چەناگەی سەرووی کردووە و بچوک کردنەوەی قەبارەی پوکەکانی بۆ کراوە، جگە لەوەش ئەو ئەستێرە پۆرتوگایە بۆتۆکسی بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی چرچ و لۆچی دەم و چاوی.

دوپاتیکردووەتەوە کە ڕومەتی کریستیانۆ ئێستا پڕتر بووە ئەوەش بەهۆی گواستنەوەی چەوریەوە بووە ئەوەش شتێکی سروشتیە بۆ هەموو مرۆڤێک لەگەڵ ئەوەشدا ئەندۆسکۆپی بۆ بەرزکردنەوەی برۆی کردووە ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی دەم و چاو جوانتر و گەنجتر دەربکەوێت، ئەوانە هەمووی کاری ئاسایین بۆ یاریزانێک کە زۆر گرنگی بە خۆی و توانا جەستەییەکەی بدات تەنانەت زۆر دوورە لە خواردنی شەکرد و خواردنەوە غازییەکان.

خ . ک