ئارسناڵ کێبڕکێی گواستنەوەی ماکتۆمینای دەکات

PM:06:17:21/11/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ کێبڕکێی سێ یانەی تری پریمەر لیگ دەکات لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ماکتۆمینای.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بەتایبەت یانەکانی ئینگلتەرا چاودێری سکۆت ماکتۆمینای دەکەن بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ ناپۆلی.

پێگەی تیم تۆڵک ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا یانەی ئارسناڵ لەڕێگەی نوێنەرەکانیەوە لە ئیتاڵیا بەوردی چاودێری ماکتۆمینای دەکەن و دەیانەوێت هەموو شتێک لەسەر شێوازی یارییکردنی بزانن.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی بەرپرسانی ئارسناڵ ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە هەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە سکۆتلەندیە ئیمزابکەن.

نوسیویەتی، میکێل ئارتێتای راهێنەری یانە لەندەنیەکە سەرسامە بە شێوازی یارییکردنی ماکتۆمینای بەهۆی ئەوەی جگە لەوەی یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستە دەتوانێت وەک یاریزانێکی پشت هێرشبەریش بەکاری بهێنێت چونکە توانایەکی زۆری هەیە لە گۆڵ تۆمارکردندا.

پێگەکە رونیکردووەتەوە، ماکتۆمینای ئامادەیە بگەڕێتەوە پریمەر لیگ بەڵام بۆ یانەیەک کە پرۆژەیەکی گەورە و درێژخایەنی هەبێت کاتێکدا جگە لە ئارسناڵ یانەکانی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام و ئیڤەرتۆنیش هەمان یاریزانیان دەوێت.

خ . ک