PM:05:31:21/11/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید 150 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی
ساکا خەرجدەکات بەڵام یانە ئینگلیزیەکە فرۆشتنی رەتدەکاتەوە.
پێگەی تیم تۆڵکی بەڕیتانی
بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە نزیکەوە چاودێری بوکایۆ ساکای
ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ دەکات و بەنیازە پەلکێشی بکات.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی، کارگێڕی ریاڵ
مەدرید ئۆفەرێکی 150 ملیۆن یۆرۆییان ئامادەکردووە تا لە هاوینی 2026دا پێشکەشی
ئارسناڵی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە پێیان.
ئاشکرایکردووە، پلانی یانەی شاهانە بە
شێوەیەکە لە کاتی فرۆشتنی یەکێک لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر یان رۆدریگۆ دەستبەجێ ئەستێرە
ئینگلیزیەکە بگوازنەوە یانەکەیان تا بیکەنە شوێنگرەوەی یەکێکیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، کێشەکە ئەوەیە کە
بەرپرسانی ئارسناڵ بە هیچ شێوەیەک نیازی ئەوەیان نییە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان
بفرۆشن تەنانەت بەڵێنیان پێداوە مووچەکەی بۆ زیادبکەن بەرامبەر نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا.
خ . ک