PM:05:16:21/11/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دەرکەوتنی مباپێ لە چەند شوێنێکی دوبەی
هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسای نیگەران کردووە.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسا لە دوای
بردنەوەیان لە ئۆکرانیا و مسۆگەر کردنی گەیشتن بە مۆندیال ریزەکانی هەڵبژاردەکەی
بەجێهێشت بەهۆی ئەوەی تووشی پێکانبوو بوو.
دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا
بڵاویکردەوە کە مباپێ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و لە بەشی تاقیگەی یانەی ریاڵ مەدرید
پشکنینی بۆ دەکرێت تا رێژەی مەترسی پێکانەکەی دیاری بکرێت.
بەڵام ئەو یاریزانە بە هیچ شێوەیەک گەشتی
ئیسپانیای نەکرد و راستەوخۆ چوو بوو بۆ وڵاتی ئیمارات بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێک
کە ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
رۆژنامەی لیکیپ ئاشكرایکردووە، بینینی
مباپێ لە دوبەی لە یانەی پادێل وەن بووە هۆکاری تووڕەبوونی فەرەنسیەکان بەهۆی
ئەوەی کە ئەو یاریزانە بە هۆی پێکانەوە هەڵبژاردەکەی جێهێشتووە بەڵام لە خۆشی و
گەشتی خۆیدا بووە.
لیکیپ نوسیویەتی، لەناو فیدراسیۆنی تۆپی
پێی فەرەنسا هیچ نیگەرانیەک نییە لە هەڵسوکەوتەکانی مباپێ چونکە پێیانوایە ئەو
یاریزانە ئەگەر بانگهێشتی یارییەکەی ئازەربایجانیش بکرایە ئەوا یاریی نەدەکرد
چونکە پێیەکانی تووشی ئاوسان بوون لە کاتێکدا هاندەرانی هەڵبژاردەکەش پێیانوایە
ئەو یاریزانە گرنگی بە کۆتا یاریی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنی مۆندیال نەداوە.
خ . ک