کەی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە؟

PM:04:49:21/11/2025

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی ئەلۆنسۆ لە مەترسیدایە و ئەگەر شکست بهێنێت بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەوا دووردەخرێتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راپۆرتێکی لەسەر داهاتووی چابی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە بەشێوەیەک کە چارەنووسی ئەو راهێنەرە لە مەترسیدایە.

موندۆ ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە رۆژی 10ی مانگی داهاتوویان دیاریکردووە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەلۆنسۆ، ئەگەر لە یارییەکەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی لە چامپیۆن لیگ تووشی شکستبێت ئەوا دووردەخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە بەڵام شکست بەرامبەر لیڤەرپوڵ و یەکسانبوون لەگەڵ رایۆ ڤاییکانۆ جارێکیتر گومانەکانی زیادکرد لەسەر مانەوەی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

نوسیویەتی، هۆکارێکیتری ئەوەی کە مانەوەی ئەو راهێنەرە لە گوماندا بێت ئەوەیە کە یانەی ریاڵ مەدرید ئاستی زۆر باش نییە سەرەڕای ئەوەی بردنەوەی زۆریشیان هەیە.

رونیشیکردووەتەوە، ئێستا لەناو یانەی شاهانە پشتگیری تەواوی ئەلۆنسۆ ناکرێت بەهۆی ئەوەی هەندێک لە ئەندامانی کارگێڕی بە کارەکانی دڵخۆش نین تەنانەت نیگەرانن لە هەندێک بڕیاری بەتایبەت گۆرانکاری پێکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یاریی کلاسیکۆدا لە کاتێکدا لە باشترین ئاستی خۆیدا بوو، جگە لەوەش هەریەکە لە ڤاڵڤێردی و رۆدریگۆ و بێلینگهام و ئیندریک ناڕازین لە بڕیارەکەنی ئەلۆنسۆ.

خ . ک