فلێک و یاماڵ خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی پێشووی لا لیگایان پێبەخشرا

PM:03:45:21/11/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک و یاماڵ خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی پێشووی لا لیگایان پێبەخشرا و دڵخۆشی خۆشیان بەبردنەوەی خەڵاتەکان دەربڕی.

وەرزی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا درەوشایەوە و توانی ببێتە پاڵەوان، هانسی فلێکی راهێنەری یانەکە و لامین یاماڵی ئەستێرەی لاویش کاریگەرییەکی گەورەیان هەبوو لە بردنەوەی ئەو نازناوە، لە ئێستاشدا هەردووکیان خەڵاتی باشترینیان پێبەخشرا.

رۆژنامەی مارکا رۆژی پێنجشەممە راگەیاند، لە مەراسیمێکدا کە لە شاری وەرزشی سان خوان دی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە خەڵاتی میگێل مونۆزی بۆ باشترین ڕاهێنەر وەرگرتووە، لامین یاماڵیش خەڵاتی دی ستیفانۆی بۆ باشترین یاریزانی وەرزەکە بەدەستهێناوە.

راهێنەر و ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە پاش کۆتایی هاتنی راهێنانەکانی یانەکە لە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بەرێوبەری پەیوەندییەکانی بەرشەلۆنە بەشداری مەراسیمەکەیان کرد، تێیدا یاماڵ سوپاسی مارکای کرد و جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە، بردنەوەی ئەو خەڵاتە بە هاوکاری هاوتیپییەکانی بووە و بەبێ ئەوان بردنەوەی ئەستەم دەبوو، فلێکیش دڵخۆشی خۆی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دەربڕی.